قەدەغەی هاوردەی تەماتە نرخەکەی بەرزکردووەتەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

داخستنی بازگەکانی هەرێم بەڕووی ئەو تەماتەیەدا کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاوردە دەکرێت، نرخی تەماتەی لە سلێمانی کەمێک بەرزکردووەتەوە.

بەپێی خشتەی نرخەکان، کە رۆژانە لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە، نرخی کیلۆیەک تەماتە، بەراورد بە چوار رۆژی رابردوو نزیکەی 150 دینار بەرزبووەتەوە.

پێش دەرکردنی بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە رێکەوتی 18.9.2023، بەرزترین نرخی کیلۆیەک لەو سەوزەیە 600 دینار بووە، بەڵام هەر رۆژێک لەدوای بڕیارەکە، نرخەکەی گەیشتووەتە 750 دینار بۆ کیلۆیەک.

هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بۆ هەرێم قەد...

هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بۆ هەرێم قەدەغە کرا

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەغدای تۆمەتبار کرد بەوەی پابەندی رۆژمێری کشتوکاڵی نێوانیان نابێت و ئەوە هۆکارە بۆ داخستنی بازگەکانی هەرێم بەڕووی تەماتە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکەدا.

لە رێکەوتی 30.8.2023ـەوە بەغدا دەروازەکانی بەڕووی بەرهەمی هاوردە کردووەتەوە و ئەو بەرهەمانە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن و جوتیارانی هەرێم زەرەرمەند دەبن.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بە نوسراوی فەرمی داوا لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق کردووە کە سنورەکان بە رووی بەرھەمی کشتوکاڵی ھاوردەدا دابخات.

سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 96ـی راگەیاند، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە حکومەتی ‌عێراق هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان قەدەغە بکات و ئەمەش هێندەی دیکە نرخی تەماتە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە بەرزدەکاتەوە.