سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم: پاره هات “بێ دواكه‌وتن” دابه‌شی بكه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان وەزارەتی دارایی راسپارد، لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق، بە بێ دواکەوتن مووچە دابەش بکەن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌زاره‌تی راسپارد، كه هه‌ر كه 700 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت، راسته‌وخۆ “به‌بێ دواكه‌وتن” ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكه‌ن، هه‌روه‌ك په‌یجی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه.
بڕیاره حكومه‌تی عێراق له یه‌كشه‌ممه‌وه به دوو وه‌جبه بڕی 700 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
وەزارەتی دارایی: ئەو 700 ملیارەی دێت بۆ موچەی مانگی تەمموزە
هاوكات به پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، حكومه‌تی عێراق بڕی یه‌ك ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات به شێوه‌ی قه‌رز.
هه‌رێم رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 700 ملیاره‌كه، موچه‌ی مانگی 7 دابه‌ش ده‌كرێت.
حکومەتی عێراق لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه، لە رێگەی هەر سێ بانکی رافیدەین و رەشید و TBI بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ ماوەی سێ مانگ.
دەشڵێت، لەم مانگی ئەیلولەوە دەست بە ناردنی 700 ملیار دەکەن و تا دوو مانگی دیكه بەردەوام دەبن.
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8یان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستاش له كۆتاییه‌كانی مانگی 9دان.