فێری زمان و خواردنی کوردی بوون

کچانی نیپاڵی جەژنی خۆیان لە سلێمانی سازکرد


دیلان محەمەد جەزا

لە سلێمانی، ئاهەنگێک بۆ کچانی نیپاڵی رێکخراوە، کە لە ماڵ یان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کاردەکەن، ئەمڕۆ جەژنی کچانی نیپاڵییە ئەوانیش هەڵدەپەڕن و سەما دەکەن.

بەشێکیان هەشت ساڵ و زیاتر یان کەمتر لە ساڵێکە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، جیاواز لەوەی فێری زمانی کوردی بوون، هاوکات دەستاویان لەگەڵ دروستکردنی خواردنی کوردی راهێناوە، هەروەک لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرماندا دەڵێن، “دەتوانن یاپراخ و کەباب” دروستبکەن.

بە گوێرەی ئامارێکی کرێکارانی بیانی بێت لە سلێمانی، لە سنوری پارێزگاکەدا زیاتر لە شەش هەزار کرێکاری بیانی لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ، لە کەرتی تایبەت یان لەناو ماڵاندا کاردەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا