خۆیان ساز و ئامادە کردووە

تەندروستی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی “ڤایرۆسی هانتا” تۆمارکرابێت

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیکردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لە ول؛اتەکەی تۆمار نەکراوە، ئاماژەی بەوەشدا کە چاودێری دۆخی پەتاکان دەکات لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی، رێوشوێنی پێشوەختەی پێویستی گرتۆتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکاری.

سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،  بەردەوامن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان و ێوشوێنی پێشوەختەی پێویستیشیان بۆ دڵنیابوون لەو ئامادەکاریانە گرتووەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری پەتا و دابەشکردنی رێنمایی زانستی تایبەت بە پەتاکە بەسەر بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی رێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی تووشبوون لە دامەزراوە تەندروستییەکان ئەنجامداوە، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە شێوازەکانی گواستنەوە و خۆپاراستن.

دەشڵێت “هانتا، ڤایرۆسێکە بە شێوەیەکی سروشتی مێشوولە تووش دەکات و هەندێکجار دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە توندەکان”.