لە قەرەهەنجیر

ئۆتۆمبێلێکی غاز فرۆش بە بتڵەکانەوە سووتا

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

لە ناحیەیی قەرە هەنجیر بەهۆی ئاگارکەوتنەوە لە کۆگایەکی غاز ئۆتۆمبێلێک و سەرجەم بتڵەغازەکانی ناو کۆگاکە سووتان.

هۆشیار محەمەد شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، دوانیوەرۆی ئەمرۆ شەممە لە کۆگایەکی غاز لە ناحیەیەی قەرەهەنجیر بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە کۆگایەکی پرلەغاز و ئۆتۆمبێلەکەشی پێوەسوتا.

وتیشی، بەپێی بەدواداچوونەکان هۆکارەکەی لێچوونی یەکێک لە بتڵەکانی ناو کۆگاکەبووە، لەگەڵ سلفلێدانی ئۆتۆمبێلەکە راستەوخۆ ئاگاری دروست کردووە و بووەتە هۆی سووتانی کۆگاکە.

زیاتر لە 60 بتڵی غاز سوتاون و تەقیون لەگەڵ تەواوی ئۆتۆمبێلەکە ئەمانە زیانی ماددی بوون و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

ئەو شایەتحاڵە دەشڵێت دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەکەرکوکەوە گەیشتنە شوێنەکە تا زەرە و زیانەکان کەمتر بکەنەوە، لەئێستادا سەرقاڵی پشکنیننو لێکۆڵینەوەن رووداوەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی