محاویلەیەکیش بەرکەوت

رەشەباکە بێ زیان نەبوون؛ دیوارێکى رووخاند و 4 ئۆتۆمبێل کەوتنە ژێرەوە

964+
ئەحمەد شەمزین

بەهۆى رەشەباکەى شەوى رابردووى شارى هەولێر، لە گەڕەکى بەهارى نوێ، دیوارێک رووخا و چوار ئۆتۆمبێل کەوتنە ژێرەوە.

ئیبراهیم جەلال کە دانیشتووى گەڕەکەکە و شایەدحاڵى رووداوەکەیە بە 964ـى وت،”دواى کاتژمێر 2ـى بەرەبەیانى، رەشەباکە دەستیپێکرد، دواتر دیوارى بەنزینخانەکە رووخا و چوار ئۆتۆمبێل کەوتنە ژێرەوە”.

بەوتەى ئیبراهیم، دوو لە ئۆتۆمبێلەکان زیانى زۆریان پێگەشتووە و دوو ئۆتۆمبێل کەمتر، بەڵام جگە لە ئۆتۆمبێلەکان، محاویلەیەکى کارەباش کەوتووەتە ژێرەوە و بەربووەتەوە.

ئاشکراشى کرد، ئەوە جارى یەکەم نییە و پێشتریش جارێکى تر دیوارى ئەو بەنزینخانەیە رووخاوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆی رەشەباوە منارەکانی مزگەوتێکی رانیە کەوتن

بەهۆی رەشەباوە منارەکانی مزگەوتێکی رانیە کەوتن