نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک. وێنە: 964
توشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە کەرکوک، کەسێکی دیکە توشی تای خوێنبەربوون بوو کە خەڵکی ناحیەی شوانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، توشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون، کە ژنە و تەمەنی 34 ساڵە، لە کەرکوک تۆمارکرا.
تەنیا ئەمڕۆ، ئەمە پێنجەم حاڵەتی توشبوونە بەو نەخۆشییە کە لە کەرکوک تۆمارکراون و هەموویان خەڵکی ناحیەی شوانن.
تای خوێنبەربوون واز لە کەرکوک ناهێنێت
چوار توشبووەکەی دیکە، سێ ژن و پیاوێکن، دوێنێ چوارشەممە لە تاقیگەی سەر بە فەرمانگەی گشتی تەندروستی کەرکوک پشکنینیان بۆ کراوە.