کەشتیی هێرشبەری ئەمریکا USS Tripoli LHA-7
سوپای پاسداران: بەموشەک لێمانداوە
سێنتکۆم رەتیدەکاتەوە كه‌شتی ی‌و ئێس ئێس تریپۆلی هێرشی کرابێتەسەر
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە مووشەک کەشتیی هێرشبەری ئەمریکا USS Tripoli LHA-7 کراوه‌ته ئامانج و ئەمریکاش دەڵێت، شتی وانییە و کەشتییەکە هیچ هێرشێکی نەکراوەتەسەر.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ئێکس نووسیویەتی، “سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە موشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی USS Tripoli (LHA 7) و ناچاریان کردووە لە ناوچەکە بکشێتەوە و بەرەو باشووری زەریای هیند بڕوات، بەڵام لە راستیدا کەشتییەکە هێرشێکی نەکراوەتە سەر و بەردەوامە لە رۆیشتن بەرەو دەریای عەرب بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانئامێز”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دووشەممە 6.4.2026 سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و به مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر كه‌شتیی جه‌نگی ی‌و ئێس ئێس تریپۆلی و کەشتییەکە له ناوچه‌كه کشاوەتەوە بەڵام، باسی ورده‌كاری هێرشه‌كه و زیانه‌كانی نه‌كردبوو.
لە 28ی شوباتی رابردووەوە ئیسرائیل و ئەمریکا شەڕێکیان لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە کە هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، تارانیش بە هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئیسرائیل و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش بۆردومان ده‌كات.