کەشەکەی لە هەولێر باراناوییە
خێزانێک بۆ تکەلێدان سێ جێگەیان گۆڕیوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
خێزانێک لە پێش نیوەڕۆوە بۆ ئەوەی گۆشت و کەبابێک لە دەرەوە بخۆن، سێ جێگەیان لەبەر باران گۆڕیوە و ئێستا لەبن دارێک گیرساونەتەوە، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی نەورۆزە و خەڵک دڵی لەلای سەیران و گەڕانە.
عەبدولعەزیزی پەیامنێر ئەوانی دۆزیوەتەوە، وەک ئیشی هەمیشەیی کارەکانی دەرەوە دەبێ پیاو بیکات، ئەگەرچی زەڵاتەکە دەمێکە لەلایەن ژنەکانەوە ئامادەکراوە.
دوو هاوژینیان قسەی بۆ دەکەن و باسی ئەوە دەکەن، بەهۆی بارانبارینەوە کەشی سەیرانەکەیان جیاوازتر بووە و هەوڵیان داوە، هەرچۆنێک هەیە بەدەم بارانەکەوە، دوور لە ماڵەوە گەشتێک، ئەگەر کورتیش بێت رێک بخەن و پاروویەک لە دەرەوە بخۆن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا