ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمی وه‌ك پارێزگایه‌كی نوێی عێراق ده‌ناسێنرێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بدات.

دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق، بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و بڕیاره‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ شەش پڕۆژه‌یاسا ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه‌ ده‌نگدانه‌‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نۆزده‌یه‌مین پارێزگا له‌ عێراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان‌.

پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی 13.3.2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه‌ پەسەند کراوه‌، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، بۆ ئه‌وه‌ی پەسەند بكرێت.

پرۆژه‌یاساكه‌ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ وه‌ك 19مین پارێزگای عێراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی دانی پێدابنرێت.

هەڵەبجە دەیەوێت سنوورەکانی فراوان بکات و چەند ناوچەیە...

هەڵەبجە دەیەوێت سنوورەکانی فراوان بکات و چەند ناوچەیەکی دەربەندیخان دەبات

هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی په‌سند بكرێت، ده‌بێته‌ بچووكترین پارێزگا له‌ عێراق و كوردستان، كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 135 هه‌زار كه‌سه‌ و رووبەرەکەی 1599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له‌ رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.

ھەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خوارووی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، له‌ ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به‌ چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده‌ سه‌ر و له‌ ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه‌ تا ئێستاش كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه‌ به‌سه‌ر شاره‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ ماوه‌.

جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە هەناری کردووەتە کتێب

جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە هەناری کردووەتە کتێب