مەترسین بۆ تەندروستی

زۆربەی مۆلیدەکانی سەیدسادق گازوایلی خراپ بەکاردێنن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

پشکنین بۆ ئەو گازوایلە کراوە، کە مۆلیدەکانی کارەبا لە سنووری قەزای سەیدسادق بەکاری دەهێنن، دەرکەوتووە زۆربەیان لە جۆری خراپن و مەترسین بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023، تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، لە کۆی 35 مۆلیدە کە کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، زۆربەیان جۆرێک گازوایل بەکاردەهێنن کە خراپە و مەترسیی تەندروستی هەیە.

قایمقامیەتی سەیدسادق ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی نێو گەڕەک و کۆڵان و گوندەکانی کردووە، کە پشکنین بۆ گازوایلەکانیان دەکرێت، ئەگەر لە پشکنین دەرنەچون، ئەوا رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

شێرپەنجە و بەشێک لە نەخۆشییەکانی دیکەی کۆئەندامی هەناسەدان، لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەن کە بەهۆی پاشماوەی سووتانی ئەو جۆرە لە گازوایل، بڵاودەبنەوە.