ئەمڕۆ و سبەی یەکلاکەرەوەیە

نرخی نەوت لە چاوەڕوانی دانوستانی ئەمریکا و ئێران دابەزی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە 21.4.2026 نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزینی بەخۆیەوەبینی، ئەمەش بەهۆی چاوەڕوانی لە بەڕێوەچوونی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان.

نرخی ئەمڕۆی نەوت بەم جۆرە مامەڵەی پێوەکرا: یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 94.53 دۆلار و بە رێژەی 1% دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک ناوی سووکی تێکساس بە 88.07 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و ئەویش بە رێژەی 1.7% دابەزینی بەخۆیەوەبینی.

نەوت و دراو و زێڕ و هەموو بازاڕی دنیا ئەمڕۆ و سبەی لە چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست و هەروەها ئەگەری بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبن، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخ و جوڵەی بۆرسەدا هەیە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکیش ئەگەر رێککەوتن نەکرێ، ئەوا نرخەکان بەرز دەبنەوە.

هەناردەی نەوت بە بۆریی کەرکوک - جەیهان دەستپێدەکات

هەناردەی نەوت بە بۆریی کەرکوک - جەیهان دەستپێدەکات