چەند فڕۆکەیەک لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس جێڕاڵد فۆرد لە دەریای سوور هەستاون – وێنە؛ سێنتکۆم
دیارنییە بەرەوە کوێ فڕیون
چەند فڕۆکەیەک لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس جێڕاڵد فۆرد لە دەریای سوور هەستاون
964+
شۆڕش قادری
چەند فڕۆکەیەک لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس جێڕاڵد فۆرد لە دەریای سوور هەستاون و دیاریش نییە بەرەو کوێ فڕیون.
سێنتکۆم چەند وێنەیەکی هێزەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “رۆژی 19ـی ئەم مانگە (دوێنێ) هێزەی دەریایی چەند فڕینێکیان لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس جێڕاڵد فۆرد لەسەر دەریای سوور ئەنجامداوە، گروپی هێرشبەری فۆرد لەو ناوچەیە بەرەوپێش دەڕوات کە لەژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکادایە”.
ئەوەی جێی سەرنجە دیارنییە لەم ئانوساتەدا و بەنزیکبوونەوە لە گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن، هێزی مارێنزی جێڕاڵد فۆرد بەتەمای چین و فڕۆکەکانیان بەرەوە کوێ فڕیون.