لە هەولێر

لە بەردەم گوندی لوبنانی ژنێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە شەقامی سەرەکی بەحرکە و لە سایدی گەڕانەوە بۆ هەولێر، بەدیاریکراوی لە بەردەم گوندی لوبنانی ژنێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمشەو تەرمێکمان بۆ هاتووە کە ژنە، هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و کەسیش نەهاتووە بۆ تەرمەکەی، تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت و رەچەڵەکیشی دیار نییە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری