ئەو کەشتییە ئێرانییەی ئەمریکا دەستی بەسەردا گرتووە
نیویۆرک تایمز
تیمی کەشتییە ئێرانییەکە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تیمی کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکەی ئێران بەم زووانە ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئەمە بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی.
سەرچاوەکە ئەمڕۆ هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت تیمی ئەم کەشتییە ئێرانییەی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستبەسەرن، ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە ئێران، بەڵام باسی ئازادکردنی کەشتییەکەی نەکردووە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دوێنێ شەممە رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگییان لە دەریای عەرەب رێگری لە کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی کردووە، کە ویستوویەتی گەمارۆی دەریایی بشکێنێت و بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە، بۆیە دەستیان بەسەرداگرتووە.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت سبەی یان دووسبەی گەڕێکی دیکەی دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان بەڕێوەبچێت.