بەهۆی بارینی تەرزەوە

لە راپەڕین 35 کەس برینداربوون و 18 فیدەری کارەبا و دوو منارەی مزگەوت کەوتوون

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی تەرزە بارینەکەی ئەمڕۆ 35 کەس لە دەڤەری راپەڕین برینداربوون، 18 فیدەری کارەبا و دوو منارەی مزگەوت کەوتوون و کەپر و کۆشکی کاسبکارانیش زیانیان بەرکەوتووە.

تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20.4.2026  و تەنیا لە چەند کاتژمێرێکدا، 35 حاڵەتی برینداربوون و بەربوونەوە و شکانی قاچ و دەست و پێگەیشتنی ئازار بەجەستە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە تۆمارکراون کە بەهۆی بەهێزی شەپۆلی تەرزە و باران و ئاڵۆزبوونی دۆخی هاتوچۆی رێگاوبان و پیادەڕۆیی و راکردنی هاوڵاتیان لە زیانەکانی تەرزە و باران برینداربوون.

وەزارەتی کارەباش دەڵێت هەر لە دەڤەری راپەڕین، 18  فیدەری کارەبا و دوو منارەی مزگەوت کەوتوون، ژمارەیەک دار و درەخت شکاون و کۆشک و کەپری کاسبکارانیش زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەیەکیان رووخاون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی کوردستان تەرزەی دەنک گەورە باری و تاڕادەیەکی زۆر زیانی بە ئۆتۆمبێل و ماڵوحاڵی هاوڵاتیان گەیاند.

ترس لە تەرزەکەی پار شۆفێرەکانی

ترس لە تەرزەکەی پار شۆفێرەکانی "مشەوەش" کردووە

مەنهۆڵەکان پاک بکەنەوە باران و تەرزە دەبارێت

مەنهۆڵەکان پاک بکەنەوە باران و تەرزە دەبارێت