ئامارى نوێ
BYD بەبێ رکابەر لە لوتکەدایە؛ هەناردەی چین بازاڕی ئۆتۆمبێل دەبوژێنێتەوە
وریا فەتاح
کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لە چین (CAAM) راپۆرتی ئامارەکانی مانگی ئازاری 2026ی بڵاوکردەوە، راپۆرتەکە دەریدەخات کە چین بە توندی روویکردووەتە بازاڕە جیهانییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی سستیی بازاڕی ناوخۆیی، لەو نێوەندەشدا کۆمپانیای BYD وەک زلهێزترین کاراکتەری ئەم بوارە دەردەکەوێت.
کۆمپانیای BYD توانیویەتی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێگەی خۆی وەک گەورەترین فرۆشیاری ئۆتۆمبێل لە چین بپارێزێت، بەشێوەیەک کۆى گشتى فرۆشى ئەم کۆمپانیایە بە تەنیا 947,000 ئۆتۆمبێلە لە چارەگى یەکەمى 2026 دا.
لە کاتێکدا داواکاری لەناو چیندا کەمێک پاشەکشەی کردووە، بەڵام بەڵام بەپێى ئامارى کۆمەڵەکە، هەناردەی دەرەکی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە بەم شێوەیە:
_لە مانگی ئازاردا، چین 875,000 ئۆتۆمبێلی هەناردە کردووە، کە گەشەیەکی سەرسوڕهێنەری 72.7%ی بەراورد بە ساڵی رابردوو نیشان دەدات.
_کۆی هەناردەی سێ مانگی یەکەم گەیشتووەتە 2.226 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
وەک باسکراوە، ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبریدەکان (NEV): ئێستا 43.2%ی کۆی بازاڕی چین پێکدەهێنن، کە هەناردەی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە مانگی ئازاردا بە رێژەی 130% زیادی کردووە.
رکابەرەکان لە ئۆتۆمبێلى و کۆمپانیاکاندا:
لە کاتێکدا BYD لە پلەی یەکەمە، کۆمپانیای Geely بە فرۆشتنی 823,000 دانە و FAW بە 741,000 دانە لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن. لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیای NIO گەشەیەکی خێرای 98.3%ی تۆمارکردووە، بەڵام کۆمپانیای XPeng بەدەست دابەزینی توندی فرۆشەوە دەناڵێنێت کە گەیشتووەتە 33.3%.