سلێمانی

تەقە لە نووسینگەی سەرەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کرا

توانا نەقی

کاتژمێر 10:00ـەی ئەمشەو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە بە پێی گێڕانەوەکانی کەناڵەکە خۆیان تەقە کراوە لە نووسینگەی سەرەکی ئێن ئاڕ تی و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

چیا حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی لە بەردەم بینای کەناڵەکە دەستی کردووە بە تەقەکردن و هەڵاتووە.

وتیشی، تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی نەبووە و تا ئێستاش نازانن هۆکارەکەی چی بووە، کە ئەو کەسانە تەقەیان کردووە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی رووداوەکە.