ترەمپیش دەڵێت "بەهەند وەریدەگرم"

پاکستان “نیگەرانی”یەک وەکو کۆسپ لەبەردەم دانوستانەکان بە ترەمپ رادەگەیەنێت

964+

فەرهاد حەسەن

ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، پاکستان پەیوەندییەکانی چڕ دەکاتەوە بە ئامانجی ئەوەی واشنتن و تاران تا رۆژی سێشەممە دانوستانەکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە و فەرماندەی سوپای پاکستان نیگەرانییەکی بە ترەمپ راگەیاندووە کە گەمارۆدانی تەنگەی هورمز کۆسپە لەبەردەم دانوستانەکان.

ئاژانسەکە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی پاکستانییەوە ئەم زانیارییەی بڵاوكردووەتەوە، کە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان نیگەرانییەکەی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای راگەیاندوە و لەبەرامبەردا ئەویش بە فەرماندەی سوپای پاکستانی وتووە، کە ئامۆژگارییەکەی سەبارەت بە گەمارۆدانی تەنگەی هورمز لەبەرچاو دەگرێت.

بەپێی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”، ئێستا داواكارییەكانی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران  بریتین لە:

–        هاندانی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز بەڕووی هاتوچۆی بازرگانیدا.

–        راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی لانیکەم 20 ساڵ.

رەزامەندی لەسەر رادەستکردنی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.

–        سنوردارکردنی بەرهەمهێنانی موشەک.

–        راگرتنی دابینکردنی دارایی بۆ گروپەكانی لە ناوچەکە (بریکارەکان).

ئێران بە داواکارییەکانی خۆی وەڵامی دایەوە، لەوانە:

–        بەردەوامبونی کۆنترۆڵکردن بەسەر تەنگەی هورمزدا.

–         هەڵگرتنی تەواوی سزاکان.

–         کەمکردنەوەی ماوەی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.

"ئەمریکا بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە هیچ متمانەیەکی بۆ هاوپەیمانەکانی نەماوە"