ئەو تۆمەتبارەی سەرمایەدارەکەی کەلاری بریندار کرد خۆی رادەستی پۆلیس کرد
پۆلیسی گەرمیان:
“ئەو تۆمەتبارەی سەرمایەدارەکەی کەلاری بریندار کرد خۆی رادەست کرد”
964+
شۆڕش قادری
ئەو تۆمەتبارەی سەرمایەدارەکەی کەلار و کەسێکی دیکەی بریندار کرد خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای رزگاری تۆمەتبارێک بەفیشەک دوو کەسی بریندارکرد و یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لە ئێستادا تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیسی قەزای رزگاری کردووە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە”.
یەکێک لەو کەسانەی تەقەی لێکرا و برینداربوو، ئەحمەد حاجی عەلی سەرمایەداری کەلار و ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی بوو.