كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوانێکی فەرمی هەیە
کاندیدی سەرۆک وەزیران چوارشەممە یەکلادەکرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەگەڵ ئەوەی چەندین ئاژانس و سەرچاوەی هەواڵی فەرمی دەڵێن باسم ئەلبەدری وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاریی کراوە، بەڵام هەر ئەمشەو ئەمینداری گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی عەباس رازی عامری بە 964ی راگەیاند، لە لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیاری ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخرا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەبارەت بە ناوەکە نەگەیشتووەتە ئەنجامێک، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
پێش ئەم هەواڵە چەند میدیایەکی عێراقی و هەروەها ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، باسم ئەلبەدری کاندید کراوە بۆ پۆستەکە.