ئیسماعیل قائانى، فەرماندەى سوپاى قودسى سوپاى پاسداران
راگەیاندراوی بڵاوکردەوە
قائانی بۆچی هاتبووە بەغدا؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بۆ سوپاسکردنی حکومەت و گەلی عێراق چووەتە بەغدا و پەیوەندیشیان بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە نییە.
ئیسماعیل قائانی ئەمڕۆ دووشەممە 20.4.2026 راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ گەیاندنی سوپاس و پێزانینان بووە بۆ حکومەت و گەلی عێراق، کە پاڵپشتی و هاوسۆزی ئێران بوون لەو بارودۆخەدا.
هەروەها دەڵێت ئەوەی پەیوەندی بە پێکهێنانی حکومەتەوە هەبێت، ئەوە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بڕیارێکی تەواو عێراقییە، بەو مانایەی ئەوان پەیوەندییان پێوە نییە و نووسیویەتی “لەوە گەورەترە کەسێک دەستوەردانی تێدا بکات”.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی فرانس پرێس دوێنێ لە زاری بەرپرسێکی عێراقی بڵاویکردەوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئیسماعیل قائانی لە بارەی لێکەوتەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دیداری بەرپرس و فەرماندەی گرووپەکانی مقاوەمە هاتووەتە بەغدا.