پردەکەی شاری ناشڤێل بە ئالای کوردستان رازێندرایەوە. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
له ئه‌مریكا پردێك به ئاڵای كوردستان رازێندرایه‌وه
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاری ناشڤێلی ئه‌مریكا بۆ پێشوازیكردن له شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر، پردێكی شاره‌كه‌یان به ئاڵای كوردستان رازانده‌وه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، لە لایەن شارەوانى و ئیدارەى شارى ناشڤێلى سه‌ر به ویلایەتى تێنسیی ئەمریکا، بۆ پێشوازیکردن لە پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى، وەک رێزگرتنێک لە هاوکارى و هەماهەنگىی نێوان هەردوولا و به بۆنەى واژۆکردنى رێککەوتنامەى “دەستەخوشکى”ی هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ناشڤێل، پردى ‘کۆریان ڤێتریانز’، کە یەکێکە لە پردە سەرەکى و بەناوبانگه‌كانی شاره‌كه به ئاڵای كوردستان رازێندرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە یاوەرى جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، پردەكه‌یان بەسەرکردەوە.
پێشتر نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر به 964ی وتبوو، بوونه ده‌سته‌خوشكی هه‌ردوو شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ناشڤێل، سوودی هه‌یه له بواره‌كانی پێدانی ڤیزا و دابینکردنی کورسیی خوێندن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له بواره‌كانی هونه‌ر و كولتوور و وه‌رزش.
ناشڤێل پایتەختی ویلایەتی تێنسی ئەمریکایە و مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی 1779 دەگەڕێتەوە، بە هەمان شێوەی هەولێر شەش شارەوانی لەخۆدەگرێت، بە پێی سەژمێری ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتوانی شارەکە 689 هەزار و 447 کەسە و خاوەنی زانکۆی بەناوبانگی ڤاندەربێڵتە.