دوێنێ شەو چی روویدا؟

قسەکانی ترەمپ لەبارەی شەڕی ئێران و هێرشێکی چەکداریی داعش لە عێراق

ژووری هەواڵ

لە دوێنێ شەوەوە تا ئەم بەرەبەیانە هەرچی هەواڵ و پێشهاتی گرنگ هەیە کورت و پوخت لێرە بیخوێنەوە؛

📌درەنگانی شەوی رابردوو هێرشێکی چەکداری لە نێوان قەزای بێجی و ناوچەی حەدیسە لە سنووری هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار تێکشکێنرا کە چەکداران ویستبوویان تاوەرە سەرەکییەکانی کارەبای ناوچەکە بکەنە ئامانج.

📌دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، شەڕی ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت، نرخی نەوت بەخێرایی دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 103 دۆلار دێتەوە.

📌 ترەمپ دەشڵێت، دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران نرخی بەنزین دادەبەزێت.

📌ئێران: پیاوێکی بە تۆمەتی پێدانی زانیاری لەسەر بنکە موشەکییەکان بە ئیسرائیل لەسێدارەدا.

📌وەزیری بەرگریی ئەمریکا: سوپای ئەمریکا وێرانکارییەکی مێژوویی بەسەر ئێراندا هێناوە.

📌ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی رێگری ئەمریکا لە پێدانی ڤیزا بە شاندە فەڵەستینییەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانە

📌کۆشکی سپی: ترەمپ پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزاکانی بەسەر رووسیا و ئێراندا واژۆ کرد.

📌ترەمپ دەڵێت، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە و ناڕاست لەمەودا هەرسێ دەزگای راگەیاندنی CNN وMSNBC وPolitico نابێت بۆ رووماڵکردن بێنە کۆشکی سپی

📌ئاژانسی رۆیتەرز: دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا، سیاسەتی ئیدارەکەی ترەمپی بۆ دیپۆرتکردنەوەی خێرای پەنابەران بۆ “وڵاتی سێیەم” رەت کردەوە.

📌واشنتن رەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی چەک بۆ کیێڤ بە بەهای 2.68 ملیار دۆلار دەربڕی، بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرگریی ئاسمانی.

📌ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران باش نەبێت، ئەوا کاتی خۆمی بۆ بەفیڕۆ نادەم و بیر لە ئەنجامدانی ناکەمەوە.

📌سوپای ئەمریکا: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش رێڕەوی 105 کەشتی بازرگانیان لە نزیک ئاوەکانی ئێران گۆڕیوە.

📌ترەمپ: پێموایە ئێران لە هەموو روویەکەوە، چ لە رووی دارایی و چ لە رووی سەربازییەوە، لە دۆڕاندندایە و ئێستا ئەوان خۆیان دەیانەوێت رێککەوتنێک ئەنجام بدەن.

📌ترەمپ بۆ کەناڵی نیوزنەیشن: با ببینین ئاخۆ “لەناوبردن و سڕینەوەی” ئێران روودەدات یان نا.

📌پۆلیسی پاکستان: 31 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پاکستان کوژران.