پاییز بەڕێوەیە و جەوەکە تەواو فێنک دەبێ
پلەی گەرما لە گەرمیانیش دێتەوە خانەی سییەکان
پاییز بەڕێوەیە و ئیدی جەوەکە تەواو فێنک دەبێ
شۆڕش قادری
پاییز بەڕێوەیە و ئیدی جەوەکە تەواو فێنک دەبێ، ئەمڕۆ توزوخۆڵێکی کەم بە ئاسمانەوە دەبینرێ و سبەینێ تاڕادەیەک ساف دەبێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 19.9.2026 ئاسمان ساماڵ دەبێ و تۆزێکی کەمیش دەبینرێت، پلەی گەرماش لە هەندێک لە ناوچەکان 2 بۆ 3 پلە نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە هێندەی دیکە فێنک دەبێ و پلەی گەرما لە گەرمیانیش دێتەوە خانەی سییەکان و 39 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 36 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی