رێکاری ئەمنی توند گیراوەتەبەر

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی دادگایی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برایی و 12 لە گیراوانی دیکەی لالەزار بەڕێوە بەچێت.

ئەم دانێشتنەی دادگا دوای دواخستنی چەند جارەی دادگاییەکە دێت و ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دۆسیەی ژمارە 56 دادگایی دەکرێنەوە.

لە دەورووبەری دادگی سلێمانی رێکاری ئەمنی توند گیراوەتەوە بەر و لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی دادگاییەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی