بۆ چوارەم جار
شۆفێرانى تاکسى لە کەرکوک گردبوونەوە: دژى ئەپى “بەلى”
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بۆ جارى چوارەم شۆفێرانى تاکسى لە کەرکوک دژى ئەپڵیکەیشنى “بەلى” گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆى ئەو ئەپەوە رسقیان بڕاوە، چونکە خەڵکى تریش بە ئۆتۆمبێلى تایبەت دەتوانن هەموو ئیشێکى تاکسى بکەن.
ئەوان داوا دەکەن کە ئۆتۆمبێلی تایبەت لەو ئەپە دەربهێندرێت، چونکە بووەتە هۆی راگرتنی کار و بژێوی نزیکەی 30 هەزار شۆفێری تاکسی لە شارەکە.
نیهاد سەڵاح، یەکێک لە شۆفیرە ناڕازییەکان، بە 964ـی راگەیاند، “کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلی تایبەت وەک لەناو ئەپەکەدا کاردەکەن و نرخەکانیان شکاندووە، کابرا مۆزەفە و لە دەوام تەواو دەبێت و ئلۆکەیشن دەکاتەوە و دەست دەکات بە ئیشکردن و رسقى ئێمە دەبڕێت”.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان نە نەقابە دەدەن نە هیچ، ئەوەى ئیش بکات بە سافى بۆى دەمێنێتەوە، ئێمە
“بەلى”، ئەپڵیکەیشنێکی نوێیە لە عێراق کە تایبەتە بە گواستنەوەی سەرنشین و گەیاندنی خواردن، ئەم ئەپە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات گەشتەکانیان داوا بکەن و ئۆتۆمبێلی گونجاو هەڵبژێرن جا چ ئۆتۆمبێلى تایبەت بێت یان تاکسى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح