تیم چوون

لەسەر رێگەی هەولێر بۆ کەرکوک ئاگرێکی گەورە دەبینرێ

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئاگرێکی گەورە لەسەر رێگای هەولێر بۆ کەرکوک دەبینرێ، قسە و باس هەیە کۆگا و بەنزینخانە بێت و ئاگری گرتبێ، سێ تیمی بەرگری شارستانی چوون ئاگری هەڵگیرساو خامۆش بکەن.

نوێکردنەوە: 11:18 PM

پەیامنێری 964، ئەحمەد شەمزین لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، پشتڕاست بووەتەوە ئەو شوێنە وەک کۆگا بەکارهێنراوە و نەفتای تێدایە و دەسووتێ، پێشتریش بەنزینخانە بووە.

هۆکاری ئاگرەکە دیارنییە لە چییەوە هەڵگیرساوە، پەیامنێرمان دەڵێ، سەرەتا سێ تیمی بەرگری شارستانی لێرە بوون، ئێستا ژمارەیان بووە بە هەشت تیم و سەرقاڵی کوژاندنوەی ئەو ئاگرە بەتینەن.

وەک زانیاری سەرەتایی، باس لەوە دەکرێ، کە زیانی گیانی ئەوتۆ لە کاتی هەڵگیرسانی ئاگرەکە رووی نەداوە، بەڵام هێشتا کات ماوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە زاری خۆیانەوە، ئەوە پشتڕاست بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا