مێسی هیچی پێنه‌كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ئینتەر میامی بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی مێسی یارییان بۆ ده‌كات، نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و نه‌یتوانی گۆڵیش تۆمار بكات.
ئینته‌ر مه‌یامی له خولی ئەمریکا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانەی ناشڤیل یەکسان بوو، یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان لە یاریگه‌ی درایڤ پینک ئه‌نجام درا و لیۆنێل مێسییش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بەشداریی کرد.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ یەکەمجار نەیتوانی جێپەنجەی خۆی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بەجێبهێڵێت و نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات، له‌وه‌ته‌ی رووی له‌م یانه‌یه كردووه.
لیۆنێل لە ماوەی 9 یاریی پێشووتردا لەگەڵ ئینتەر میامی توانی 11 گۆڵ تۆماربکات، لە هەمان کاتدا سێ ئه‌سیستیشی كردووه، هه‌روه‌ها سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی جامی خولی یانه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كسیك.