بۆچی؟

تاران وەڵامی کۆتایی خۆی سەبارەت بە دەقە نوێیەکە بۆ واشنتن نەناردووە

ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی مێهری ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئێران هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ کۆتا دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی فەرمی ڕادەست نەکردووە.

سەرچاوەکە کە بە کەسێکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران وەسف کراوە، رایگەیاندووە، مێژووی ئەمریکا لە شکاندنی بەڵێنەکان و ئەو بێ متمانەییە مێژووییەی کە هەیە، وایکردووە ئێران بە شێوازێکی زۆر توند و ورد مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکات.

وە وتوویەتی، تاران بە پشت بەستن بە ئەزموونەکانی رابردوو، لەم دانوستانانەدا بەدوای بەدەستهێنانی دەستکەوتی راستەقینەدا دەگەڕێت و نایەوێت بچێتە ناو رێککەوتنێکەوە کە گەرەنتی جێبەجێکردنی نەبێت.

ئاژانسە ئێرانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ئه‌وه‌شی وتووە، واشنتن خەرجییەکی زۆری لەم شەڕەدا کردووە و هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە.