وتەى شایەدێک وەرگیراوە
کاتەکەى دیارى نەکراوە؛ دانیشتنى دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى دواخرا
964+
دیلان محەمەد- سلیمانى
دانا تەقیەدین، یەکێک لە پارێزەرانى دۆسیەکە بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، دووەم دانیشتنى دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى، پۆڵادى براى و 10 دەستگیرکرداوى دیکەى لالەزار دواخرا”.
وتیشى،” لە دانیشتنى ئەمڕۆدا، بە پاڕاوەکاندا چوونەتەوە و وتەى یەکێک لە شایەدەکان وەرگیراوە و دواتر بەبێ ئاماژەکردن بە رۆژێکى دیاریکراو، دادوەر دانیشتنەکەى دواخستووە”.
رۆژى 7.5.2026، یەکەم دانیشتنى دادگاییەکە بەڕێوەچوو و دواتر دواخرا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.5.2026، بەڵام ئەمڕۆش جارێکى تر دواخرایەوە.