ئەگەر رێکنەکەون
پەرلەمانتارێک: بەغدا هێندەی مانگی رابردوو پارە دەنێرێت
964+
پێشەوا محەمەد
ئەگەر هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتە نانەوتییەکان نەگەنە رێککەوتن، بەغدا هێندەی مانگی رابردوو پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت. ئەوە پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەڵێت.
مانگی رابردوو بەغدا 598 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام هەرێم 314 ملیار کورتهێنانی هەبوو و لە داهاتی ناوخۆ پڕی کردەوە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “کێشەی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا رێکنەکەوتنە لەسەر داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و دیاریش نییە کەی ئەو رێککەوتنە دەکرێت”.
وتیشی، “ناردنی تەواوەتی پشکی هەرێم لە لایەن بەغداوە بە پێی یاسای بودجە بەندە بە رێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان”.
دوو رۆژە وەفدێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە و سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم لە گفتوگۆدان.