لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای دوزخورماتوو بۆ کفری و نزیک ناحیەی سلێمان بەگ دوو کەس گیانیان لەدەستداو شەش کەسیش بریندار بوون.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هیواندای ئەلەنترا و دۆج بووە.

هێمن علی هاوڵاتیەک کە لەنزیک رووداوەکە بووە بە 964ی وت، رووداوەکە لە نزیک گوندی قوری چایی بووە لە سنوری سلێمان بەگی سەر رێگای دوزخورماتوو – کفری.

وتیشی، بەھۆی تیژڕەوی هەردوو شۆفێرەکەوە بووە، بەهۆیەوە خاوەنی هەردو شۆفێرەکە دەست بەجێ گیانیان لەدەستداوەو شەش هاوڵاتی تریش برینداربوون، سەرجەم قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی