"نێچیرڤان بارزانی جێی متمانەی هەردوولایە"
ئەمریکا بۆ قایلکردنی ئێران پەنای بۆ پیاوە دیپلۆماتکارەکەی کوردستان هێناوە
هەژان هێرش
ئەمریکا بۆ قایلکردنی ئێران لەسەر هەندێک مەوزوع پەنای بۆ پیاوە دیپلۆماتکارەکەی کوردستان هێناوە.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسێکی جێی متمانەی بەرپرسانی ئەمریکا و سوپای پاسدارانە و لە دانووستانەکاندا، هەردوولا وەک نێوندگیر پشتیان پێبەستووە.
وەک لە ماڵپەڕەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئیدارەی ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵ هەوڵیداوە لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتنێک، بەڵام دڵنیا نەبوون لەوەی نێوەندگیرەکان دەتوانن بگەن بە بەرپرسە باڵاکانی سوپای پاسداران یان نا، بۆیە لە 10ـی ئایار بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانیی ئەمریکا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کردووە.
ئەکسیۆس دەڵێت، تولسی گابارد، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری نیشتمانیی ئەمریکا بە سەرۆکی هەرێمی وتووە کە ئیدارەی ترەمپ لەو بڕوایەدایە کە ئەو دەتوانێت پەیوەندی بە بەرپرسە باڵاکانی سوپای پاسدارانەوە بکات.