بە کارتی ژمارە 4

لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و هەر شۆفێرێک 40 لیتری پێدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ تێیاندا بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کارتی ژمارە 4 کارا کراوە و بەو کارتە بەنزینەکە دەدرێت بە شۆفێران، وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛

لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت