بارانی بەلێزمە لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت
جەوەکە وردە وردە فێنک دەبێت
لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت
شۆڕش قادری
بارانی بەلێزمە لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و جەوەکە وردە وردە فێنک دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 29.8.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن لە کات و شوێنی جیا جیادا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش ئەگەر هەیە تاوە بارانی کورت خایەن لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی