شەوی رابردوو چی روویدا؟
ئەمریکا تەماعی کردووەتە سەر نەوتی ڤەنزوێلا و موجتەباش هۆشداری دا
964+
پەری ساڵح
خەوێکی قوڵ و خۆشتان کردبێت، ئەگەر ئاگاداری رووداوەکان نەبوو، کورت و پوخت لێرەوە بزانن چی روویداوە:
📌لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنووری گەرمیان، کە یەکێکیان لە سەر رێگای کەلار- دەربەندیخان و ئەوەی دیکەیان لە رێگای مەرزی پەروێزخان بوو، ژنێکی تەمەن 50 ساڵ گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
📌وەزیری دارایی نیپاڵ: پێویستمان بە 4 بۆ 5 ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی لافاو وێرانی کردووە.
📌پۆلیسی نیپاڵ: ژمارەی گیان لەدەستدان لافاوەکەی نیپاڵ بۆ 626 کەس بەرزبووەوە.
📌رۆیترز: سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا پێشوازی لە رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ واشنتن دەکات و دەڵێت 209 ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابین دەکات.
📌وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: رێککەوتنە نەوتییەکە نزیکەی 100ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تایبەت بۆ ڤەنزوێلادا دەهێنێت و سەرکەوتنی هەردوولایە.
📌ترەمپ: دەست بەسەر زۆربەی یەدەگی پشتڕاستکراوەی نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرین کە زیاتر لە 65 ملیار بەرمیلە.
📌وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند کە خۆی و چەند دامەزراوەیەک لەوانە ئەنجومەنی پیران، “یەدەگی فیدراڵی” و ئاژانسی “ناسا” کەوتوونەتە بەر هێرشی هاککەرە چینییەکان.
📌پزیشکیان: دان بەوەدا دەنێت کە هەناردە و هاوردەی ئێران بە رێژەی نزیکەی %35 کەمی کردووە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و گەمارۆکانەوە.
📌موجتەبا خامنەیی: داوا لە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەکات هیچ لێدوانێکی بێ هۆکار نەدەن کە ورەی نیشتمانی و جەماوەری لاواز بکات.
📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ بڕیاری داوە لە مانگی تەممووزدا هێرشەکان بۆ سەر ئێران راگرێت، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە ناو ئیدارەکەدا سەبارەت بە کەمبوونەوەی کۆگاکانی بەرگریی ئاسمانی.
📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کۆگاکانی مووشەکی پاتریۆت و ئاتاکمس (ATACMS)ی ئەمریکی لە ئۆراپا دابەزیون بۆ ئاستێکی زۆر مەترسیدار.
📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن تەقەمەنییەکی زۆری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە لە کاتی جەنگ لەگەڵ ئێراندا، ئەمەش نیگەرانیی دروستکردووە لەسەر کەمبوونەوەی تواناکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکانی چین و رووسیا.
📌ترەمپ: ئەکادیمیایەکی نوێ بە ناوی “ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمان” دادەمەزرێنین، لە داهاتوودا مانگ دەکەینە وێستگەیەکی نزیک لە خۆمان لە نێوان وێستگەکانی تری دوورتردا.
📌حکومەتی ئێران: جەخت لەسەر خۆڕاگری دەکەینەوە لە رووبەڕووبوونەوەی پلانەکانی سزای ستەمکارانەدا.
📌حکومەتی ئێران: رێگای دیپلۆماسی و بەرگری دوو رێگای تەواوکەری یەکترن و لەیەک جیا نابنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی و ئاسایشی وڵات.
📌وەزارەتی بەرگریی رووسیا: سوپا شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی یەدەگی ئۆکراینای لە پارێزگای زاپۆریژیا کردووەتە ئامانج.
📌سێنتکۆم: رێڕەوی 82 کەشتی لە تەنگەی هورمز گۆڕدراوە، سێ کەشتی پەکخراون و چوونەتە سەر ئیستۆکی دوو کەشتی بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان.