لەسەر رێگای تەکیە – چەمچەماڵ
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
لەسەر رێگای نێوان تەکیە – چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29.8.2026 تیمی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکە، بینیویانە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە، کە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بووە.
تەرمی ئەو گەنجە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری