ئاسایشی سلێمانی؛ سینگڵەکان دەتوانن شوقە بەکرێ بگرن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەمەودوا سینگڵەکان دەتوانن شوقە و خانوو بەکرێ بگرن، تەنانەت ئەوانەشی کە هاوڵاتی شاری سلێمانین.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ی وت، “لە ئاسایشی سلێمانی رێگە بەو کەسانە دەدرێت زگورتین خانوو و شوقە بە کرێ بگرن”.

بە گوێرەی زانیارییەکان هەندێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی رێگە نادەن کەسانی سینگڵ شوقە لە پڕۆژەکانیان بەکرێ بگرن، تەنیا ئەوانە رێگەپێدانیان بۆ ناکرێت.

بەپێی رێنماییە نوێیەکەی ئاسایشی سلێمانی، هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بۆی هەیە خانوو یان شوقە بە کرێ بگرێت، بەڵام ئەگەر هاوڵاتی دەرەوەی هەرێم بێت پێویستی بە رێگەپێدان دەکات و رێکارەکان جیاوازترن.

لە ماوەی رابردوودا رێگە بە کەسانی زگورتی دانیشتووی سلێمانی نەدەدرا لە شاری سلێمانی خانوو و شوقە بە کرێ بگرن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی