سه‌رچاوه‌ى ئاوى بێستانسووریان پڕ له پلاستیك و نایلۆن كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چەند ژینگەدۆستێك و سه‌رله‌نوێ سه‌رچاوه‌ى ئاوى بێستانسووریان له پاشماوه‌ى سەردانیکەران پاکكردەوە، كه پڕیان كردبوو له ماده‌كانى نایلۆن و پلاستیك.
زوو زوو ئه‌و سه‌رچاوه ئاوه به‌هۆى سه‌ردانى سەردانیکارانه‌وه پیس ده‌كرێت، ئه‌مجاره ژینگه‌دۆسته‌كانى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، خۆبه‌خشانه كارى پاككردنه‌وه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت.
هاوڕێ ئه‌نوه‌ر، یه‌كێك له ژینگه‌دۆستانه، به 964ـى وت، وەک ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقی به پێویستمان زانى سەرچاوەی ئاوه‌كه پاكبكه‌ینه‌وه، چونكه ده‌ڵێت “زۆركات ئه‌و سه‌رچاوه ئاوه وه‌ك ئاوێكى پاك به‌كارده‌هێندرێت”.
ره‌خنه‌ى له‌و كه‌سانه‌ش گرت كه بۆ گه‌شت و سه‌یران دێنه سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه و به‌ڵام “پیسی ده‌كه‌ن”.
هاوڕێ، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و جۆره پاشماوانه‌ى كه سه‌ردانیكه‌ران له‌دواى خۆیان به‌جێیدێڵن بۆ ژینگه‌كه‌یان ترسناكه، چونكه ده‌ڵێت “ماده نایلۆن و پلاستیكییه‌كان ژینگه ده‌شوێنن و زۆرینه‌ى ئه‌و پاشماوانه‌ى ئێستاش له‌و دوو جۆره‌ن”.
گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەت، خاوەنی چوار گۆمی سەرەکی و زیاتر لە 30 کانیە، کە ژمارەیەکی زۆری کانییەکان دەکەونە پرۆژەی ئاوی شارەزوور و عەربەت، جگە لە سەرڕێژبوون، ئاوی 250 هەزار دانیشتووش دابین دەکات.