زێڕ گرانتر بوو - وێنە؛ ئەرشیف
زێڕ گرانتر بوو
زێڕی عەیارە 21 نۆ هەزار دیناری چووەتە سەر
ئەحمەد مستەفا
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم بەیانی دووشەممەیە بەراورد بە دوێنێ، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و عەیارە 21 کە بەرچاوترە لای خەڵک، نۆ هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک نرخەکەی زیادی کردووە.
بەشێوەیەکی گشتی، عەیارە 18 هەشت هەزار، عەیارە 21 نۆ هەزار و عەیارە 24 دە هەزار دینار بۆ سەر نرخەکانیان زیادی کردووە.
دوێنێ یەکشەممە 16.8.2026، عەیارە 21 بە 940 هەزار دیناربوو، ئەمڕۆ زێڕی عەیارە 21 بووە بە 949 هەزار دینار، هەروە عەیارە 18 بووە بە 813 هەزار دینار و عەیارە 24 بە یەک ملیۆن و 84 هەزار دینار دەفرۆشرێ.
شەوکەت عەلی زێڕ فرۆشە لە بازاڕی سلێمانی ئەو بە 964ی وت، ماوەی رابردوو ئەو دابەزینەی لەزێڕ تۆمارکرا، هۆکاربوو بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر بۆ هاوسەرگیری یان هەڵگرتن وەک سەرمایە زێڕ بکڕن، بەڵام لە بۆرسە جیهانییەکان هەست بەو جوڵەیەی بەرزبوونەوە دەکەین و رەنگە گرانتریش بێت.
کاتێک بازاڕە داراییەکان دووچاری دڵەڕاوکێ دەبن، وەبەرهێنەران و بانکە ناوەندییەکان زێڕ وەک “پەناگەیەکی ئارام” بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان بەکاردێنن، ئەمەش خواست زیاتر دەکات و نرخەکەی بەرز دەکاتەوە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 = 813.000 دینار
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 = 949.000 دینار
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 = 1.084.000 دینار
ئەمەش نرخەکای ئەمڕۆی دراوەكانن بیزانە؛
100 دۆلار = 153.900 دینار
100 یۆرۆ = 176.400 دینار
100 دۆلار = 4850 لیرەی توركی
100 دۆلار = 18.500.000 تومەن