ئامادەیی پیشەیی بابان لە شارباژێڕ - وێنە: پەیجی پەروەردەی شارباژێڕ لە فەیسبووک
ئامادەییە پیشەییەکەی شارباژێڕ کێشەی ئاو و کارەباشی نەما
964+
پێشەوا محەمەد
بینای ئامادەیی پیشەیی بابان لە شارباژێڕ کێشەی ئاو و کارەباکەی چارەسەر کرا، کە پێشتر دوو کێشەی سەرەکی بوون.
ئامادەییەکە بۆ زانستی کۆمپیوتەرە و بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 بۆ یەکەمجار قوتابی وەردەگرێت.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر بە 964ـی راگەیاند، پێشتر بیناکە هی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و پاراستنی خۆراک بووە و بەکارنەهاتووە، “ئێمە داوامان کرد بەشێوەیەکی کاتی پێمان بدرێت و وەرمانگرتووە”.
وتیشی، “ئاو و کارەباکەی دوو کێشەی سەرەکی باڵەخانەکە بوون، بەڵام بە هەوڵی هەموو لایەک چارەسەر کراوە و لەگەڵ یەکەم زەنگی خوێندنی ئەمساڵدا ئەو پەیمانگایەش دەکرێتەوە”.