رووبەڕووبوونەوەى چەکداری
پشتێنەى تەقینەوەیان بەستبوو؛ لە پردێ دوو تیرۆریستى داعش کوژران
964+
وریا فەتاح
دژە تیرۆرى عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامى پێکدادانێکى چەکداریدا لەگەڵ چەکدارانى داعش لە ناحیەى پردێى سنوورى کەرکوک، دوو چەکدارى داعش کە پشتێنى تەقینەوەیان بەستبوو، کوژران.
وەک باسى دەکات، ئەندامانى دژە تیرۆر توانیویانە هەردوو چەکدارەکەى داعش بکوژن و پرۆسەکە بەسەرکەوتووى ئەنجام بدەن.
بەپێى ئەو ڤیدیۆیانەى بۆ 964 نێردراون، هێزێکى زۆر کۆبووەتەوە و دەنگى تەقەیەکى زۆر دەبیسترێت لە کاتى رووبەڕووبوونەوەکە.