گەیشتووەتە ئاو

درۆن یان موشەک بووە؛ خانووەکەى خاپوور کردووە و سێ مەتر قوڵى کردووە


ئاکام غەفوور- سلێمانى

ئەو ماڵەى لە سنوورى گوندى ماویلیان کەوتە بەر هێرشى درۆن، هیچى بۆ دەرنەچووە و چاڵێکى سێ مەتریشى تێدا دروستبووە کە گەیشتووەتە ئاو.

رووداوەکە لە لە گوندی ماویلیانی سنووری قەزای رواندز بووە کە شەوى رابردوو دەنگێکی گەورە بیستراوە و خانووى هاوڵاتییەکى رووخاندووە.

تائـێستا روون نییە، درۆن بووە یان مووشەک، چونکە جگە لە خاپورکردنى خانووەکە، چاڵێکى گەورەى سێ مەتریش دروستبووە کە گەیشتووە بە ئاو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان وتویانە”درۆن بووە”.
هۆگر تەحسین کە خاوەنى ماڵەکەیە بۆ 964 قسەى کردووە و ئەویش دڵنیا نییە کە هێرشەکە درۆنە یان موشەک، بەڵام وەک باسى دەکات بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاگادارکراوەتەوە کە خانووەکەیان بەرکەوتووە، چونکە لەوکاتەدا لەوێ نەبوون.

وتیشى،”هیچمان بۆ دەرنەچووە و ماڵێکى تەواو بووە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح