هەورامان
منداڵێک لە حەوزی ئاو دا خنکا
964+
ئەمەل ناجی
لە گوندی ھێڵانپێی هەورامان مندالێک کەوتووەتە ناو حەوزێکی ئاو و خنکاوە تەمکەشی رەوانەی خورماڵ کراوە.
هاوکار ئیبراهیم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ بۆ 964 وتی، “تەرمی منداڵێکی کوڕی تەمەن چوار ساڵ بە ناوی (سان عامر تۆفیق) بە خنکاوی گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەمان”.
وتیشی، منداڵەکە کەوتووەتە ئەو حەوزە ئاوەوە لەناو گوندەکە و خنکاوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی