لەسەر داوای تاکە قوتابیەک
لە عێراق پێداچوونەوە بە نمرەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی کرا
+964
ژووری هەواڵ
لە بەغدا قوتابییەک پاش وەرگرتنی نمرەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی دەستی بە گریان کرد و وتی ئەو لە قوتابییە زۆر زیرەکەکانە و نابێت نمرەی وا کەم بێت، لەسەر ئەو قسەیە وەزیری پەروەرە بانگی کرد و هەموو دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پیشاندا.
ئیبراهیم نامس وەزیری پەروەردەی عێراق ئەو کچە قوتابییەی بانگ کرد کە ناوی هودا هانیە و لەوێوە ناردی بۆ بەردەم لیژنەی تاقیکردنەوەکان.
بریکاری وەزارەتی پەروەردە و کۆمەڵێک مامۆستای لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ قوتابییەکە و باوکی دانیشتن و دانە دانەی دەفتەری تاقیکردنەوەکانیان پیشاندایەوە و لێ نەگەڕان تا دڵنیا بووەوە لە نمرەکەی.
هەموو ئەم پرۆسەیە وێنە گیراوەو لەسەر پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاوکراوەتەوە