پلەکانی گەرما لە کوردستان روو لە دابەزینە و لە 13 پاریزگای عێراق 50 پلە تێدەپەڕێنێت
964+
فەرمان سادق
لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە دوو پلە گەرمی لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان روویان لە دابەزینە و گەرمیان و کەرکوک لە 50 پلە رزگاریان بوو، بەڵام 13 پارێزگای عێراق 50 پلەیان تێپەڕاند.
هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، ئەنبار، ناسریە، بەسرە، موسەننا 50 پلەیە و پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف، میسان، قادسیە و واست 51 پلەی گەرمیان تۆمار کرد.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ هەینى 11.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10–20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7–9)کم دەبێت.سبەى شەممە 12.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى سووک و کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک کاتدا.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10–20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7–9)کم دەبێت.
پلەکانى گەرما / بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 1- 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک: 45 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى