"چوار ساڵە بێ ئیشم"
بەیان بۆمبا: ئەو ڕێزەی لە لەندەن لێم گیرا لە تەمەنمدا لە کوردستان نەکراوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هونەرمەندی ناسراوی سلێمانی بەیان بۆمبایان لە لەندەن تووشی شۆکییان کردووە و دەڵێت: لەوێ هەستم کرد هونەرمەندم و چیتر رەنگی قژیشم ناگۆڕم
بەیان بۆمبا لە لێدوانێکیدا بۆ 964 سەبارەت بە بەشداریی لە فێستیڤاڵێکی لەندەن و بانگێشتکردنی رەخنە لە نەبوونی رێزلێنانی شایستە لە ناوخۆی کوردستان دەگرێت و وتی: لەوێ هەستم کرد هونەرمەندم.
هاوکات باسی لەوە کرد بەهۆی نەبوونی داهات و بودجەوە بێ ئیشە و هیچ بەرهەمێکی نوێی هونەری نییە، بەڵێنێشی داوە چیتر رەنگی قژی خۆی نەگۆڕیت و لەگەڵ تەمەنی خۆی بژی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح