نیشانەی پرسیار لە گەردوون دەرکەوت

964+
ژووری هەواڵ

26ـی حوزەیرانی 2023 تەلەسکۆپی جەیمس وێب وێنەیەکی گەردوونی رەوانەی زەوی کردەوە، سەرەتا وا لێکدرایەوە وێنەیەکی ئاساییە وەکو ئەوانەی پێشوو کە توێژەرەکان لێیان دەکۆڵنەوە، بەس لەم رۆژانەدا دیقەت درا لە وێنەکەدا نیشانەیەکی پرسیار هەیە.

ئەمەش بۆچوونی عەنتیکە عەنتیکەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێک بە تەنزەوە نووسیویانە وادیارە گەردوون پرسیاری لە مرۆڤەکان هەیە.

هەندێک نووسیویانە ئەمە هەبێ و نەبێ بوونەوەری ئاسمانین و گەرەکیانە بڵێن، “ئەرێ خەریکی چین لە هەسارەکەتان هاتوونەتە دەرەوە و سەرەتاتکێتانە؟”.

بەڵام بەڕێوەبەرانی تەلەسکۆپەکە لە ناوەندی گەردوونناسی ئەوروپا ئەم دەنگۆ و بێنە و بەردەیان رەتکردەوە.

راستییەکە ئەوەیە کە ئەم نیشانە سوورە جوانە کۆمەڵێک گەردوونی تێکئاڵاون و بە سووتفە چوونەتەوە سەر شکڵی پرسیاری.

هەروا بێتەوە 1470 دانە ساڵی رووناکی لە هەسارە شینەکەی خۆمانەوە دوورە کە یەک ساڵی رووناکیش دەکاتە نۆ ترلیۆن کیلۆمەتر.

ئەمە یانی گەر خزمەکانیشمانی لێبێت و بە خێراترین ئامێر بەرەو پیریانەوە بچین، هێشتا 88 هەزار ساڵمان پێدەچێت تا دەگەینە نیشانەی پرسیارەکە