لە سلێمانی
یەکەم نموونەی پێشبینیکراوی ئایفۆن 18ـی چەماوە نمایش کرا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کۆمپانیایەک لە سلێمانی یەکەم نموونەی پێشبینیکراویی ئایفۆن 18ـی چەماوەی نمایش کرد و تاوەکو ئێستاش نرخەکەی دیاری نەکراوە.
پێشەنگ جەمال هاودامەزرێنەری کۆمپانیای ئایزۆن بە 964ـی وت، “بڕیارە ئەمساڵ کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنێکی چەماوە بخاتە بازاڕەوە و ئەوەی کە ئێمە نمایشمان کردووە، نموونەی ئەو ئایفۆنەیە و دەبێتە یەکەمین ئایفۆنی چەماوە لە مێژوودا”.
بەقسەی پێشەنگ جەمال تا ئێستا نرخی ئەو مۆبایلە تازەیە دیاری نەکراوە، هەر لە ئێستاوە ئەوان ئەکسێسوارەتەکانی مۆبایلەکەیان وەک کەڤەر و درع بەدەست گەیشتووە و بە چەندین رەنگ و قەبارەی جۆراوجۆر بەرهەم دێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری